هەرێم نیوز
بارزانی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌ردانی پیرمامی كردوه و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه پێشوازی لێكراوه، له‌ئێستاشدا هه‌ردولا له‌كۆبونه‌وه‌دا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه، گفتوگۆكردن ده‌بێـت له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت.
چاوەڕێ دەکرێت هەردوولا ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە.
کۆتا کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی 14ی 7ی ئەمساڵ بووە لە بارەگای بارزانی.
لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتبوو "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".