هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆسه‌ی ناونوسینی حاجیان بۆحه‌جی ساڵی 2026 كۆتاییهات و ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانیش بۆئه‌وه‌ن له‌كۆتایی مانگی 10 ئه‌مساڵ، تیروپشكی حاجیان به‌ڕێوه‌بچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەرتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم، شەوی ڕابردوو، پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی ھات، دوای درێژکردنەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ، ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستی پێکردووە، تا ھاووڵاتییان بەتەواوی مافیان پارێزراو بێت، ھەموو ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ، تیروپشکی حاجیان بۆ حەجی ساڵی داھاتوو 2026 بەڕێوەبچێت.
دەشڵێت: سوپاس بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی کوردستان، کە بەشێوەی بەردەوام سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی پرۆسەکەیان کردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی فۆڕمی داواکاریەکانین.
پێشتریش، كاروان ستونی وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌رچی بڕیاربو له 20 مانگ كۆتا رۆژی تۆماركردنی ناوی حاجیان بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بۆ 26 ئه‌م مانگه درێژكرایه‌وه وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانتوانیبو ناویان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش زیاتر له شه‌ش كه‌سی دیكه سودمه‌ندی ئه‌و بڕیاره بون.
كاروان ستونی دوای وردبونه‌وه له ناوه‌كان تیروپشك ئه‌نجامده‌ده‌ین و تاوه‌كو دوێنێ هه‌ینی 87 هه‌زار كه‌س ناویان تۆماركردبوو.