هەرێم نیوز
راوێژكاری سه‌ربازیی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له لێدوانێكدا دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێران هیچ ئاگربه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا نییه، له هه‌ر كاتێكدا بێت شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە، ژەنەراڵ یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژکاری باڵای سەربازی رابەری باڵای ئێران، هۆشداری دا کە ناوچەکە لە لێواری روبەڕوبونەوەیەکی نوێدایە لەگەڵ ئیسرائیل و جەختی لەوە کردەوە، دۆخی ئێستا ئاگربەست نییە، بەڵکو دۆخی شەڕی بەردەوامە.
سەفەوی لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە لە حاڵەتی ئاگربەستدا نین، بەڵکو لە قۆناغی شەڕداین، هیچ پرۆتۆکۆلێک، رێککەوتنێک، یان پەیماننامەیەک لە نێوان ئێمەو ئیسرائیلییەکان یان ئەمریکییەکان نییە، پێشبینی دەکەم شەڕێکی نوێ هەڵبگیرسێت و رەنگە ئەم شەڕە دوا شەڕ بێت، وتیشی: باشترین ئامرازی بەرگری، هێرشکردنە.
سەفەوی یەکێکە لە سەرکردە سەربازییە دیارەکانی ئێران، كە بەر لەوەی ببێتە راوێژکاری باڵای سەربازی عەلی خامنەیی، ماوەی دە ساڵ فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بووە.
له 13ی حوزه‌یرانی رابردوو شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌ڵگیرسا و 12 رۆژ به‌رده‌وام بوو. له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه ئه‌مه‌ریكا سێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی بۆردمان كرد، دواتر هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕه‌كه وه‌ستا.