هەرێم نیوز
به‌پێى ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مساڵدا 12 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند، له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 12 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی فیشخابوورو قائیمه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان له سووریا.
هاوكات، به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌و ماوه‌یه‌دا له كۆی سێ ملیۆن و 700 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری، 175 هه‌زار و 512ـیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتێكی دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه 400 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له وڵاتانی دراوسێ و یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار ئاواره‌ی دیكه‌ی ناوخۆیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه چوارچێوه‌ی هاریكارییه‌كانیان پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌رو دوو ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی له خۆده‌گرێت