دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری هەڵهاتوومان دەستگیرکرد

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە پێشتر لە شاری بەغدا کەسێکیان کوشتووە و بەرەو کوردستان هەڵهاتوون.

 ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵمان پێگەیشت کە دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و ڕایانکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر”.

باسی لەوەشکرد، “دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا تۆمەتباران دەستگیر بکەین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP