دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکدەخرێنەوە

هەرێم نیوز
وا بڕیارە، تا کۆتایی ساڵی داهاتوو کۆی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 11 فیرقەدا ڕێکبخرێتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی ئاشکرای کرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی (١١) فیرقەی پێشمەرگە یەک دەخرێن، یەکەی (٧٠ و ٨٠) نامێنن و لە فیرقەکان یەک دەخرێن، ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.

ناوبراو، لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان جەخت لە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە و لەئێستاشدا هەنگاوی زۆر گرینگ نراوە، لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆتایی دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP