دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق؛ لە دژی هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق سکاڵای یاسایی تۆمار دەکرێت

هەرێم نیوز 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە داواکاریی گشتیی، سکاڵای لە دژی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا کە پێشتر بە 'ئەبو محەممەد جۆلانی' ناسراو بوو تۆمار کرد. 

عەلا حەیدەری، کە پەرلەمانتاری شیعەیە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادەبووم بۆ پێشکەش کردنی سکاڵا لە دژی جۆلانی، کە ناوی ئەحمەد شەرعە، ئێمە سکاڵاکارین دەربارەی مافی کەسێتیی خۆمان، بەهۆی ئەوەی برایەکمان بەناوی 'نوعمان حەیدەری' و کەسێکی دیکەمان کوژراوە، هەروەها هەموو ئەوانەی گیانی خۆیان لە پێناو بەرگریی وڵات بەخت کردووە.

گوتیشی: ئێمە بەدادوەرمان گوت چۆن دەبێت تاوانبار و سەرکردەی ڕێکخراوی داعش بێتە خاکی عێراق؟ ئێمە سوپاسی داواکاریی گشتیی دەکەین. 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق، داوایەکی فەرمیی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد بۆ ئامادەبوون لە لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە 17ـی ئایاری مانگی داهاتوو لەبەغدا بەڕێوە بچێت.

بەدرانی ئاشکرای کرد، لەسەر داوای عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، داوایەکی فەرمییان ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کردووە بۆ ئەوەی لە 17ـی ئایاری مانگی داهاتوو ئامادەی لووتکەی عەرەبی بێت، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی  ئالەنگارییەکانی بەردەم گەلانی عەرەبی دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP