هەرێم نیوز
محەمەد شەیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شا عه‌بدوڵا، پادشای ئوردن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، بەگوێرەی نوسینگەی سودانی، تاوتوێی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەشیان لە ئاستە جیاوازەکان كردوه، هەروەها ئەم په‌یوه‌ندیه‌ش دوای سه‌ردانی دو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت كه گه‌یشته ئوردن و له پادشای وڵاته‌كه كۆبوه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئوردن شا عەبدوڵای دوەم بن ئەلحوسێن ئەنجامدا و تێیدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان خرانەڕو، جگە لە تاوتوێکردنی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە ئاستە جیاوازەکاندا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕێگەدان بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و پتەوکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە لوبنان و یەکخستنی هەوڵەکان لەگەڵ هەمو وڵاتاندا، بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
ئەم په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییەی سودانی و شا عەبدوڵڵا له‌كاتێكدایه كه 27ی ئه‌م مانگه، نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عه‌مان و لەگەڵ شا عەبدوڵای دوەم كۆبوه‌وه، پته‌وكردنى زیاترى پەیوەندییەکانی شانشینی ئوردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابوری و ئەمنیدا، تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتە ناوچه‌یى و نێودەوڵەتییه‌كانى جێى بایه‌خى هه‌ردولا بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردولا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە و باسیان له چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، كرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق باس له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ناوچه‌كه و دورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق له گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هۆشداریدا له كاردانه‌وه‌ی "كاره‌ساتبار" بۆ ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر دانوستانه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران شكست بهێنن.
فوئاد حسێن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌شرق ئه‌لئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، عێراق به توندی پشتگیری له پرۆسه‌ی دانوستانی به‌رده‌وامی نێوان واشنتن و تاران ده‌كات، هیوای خۆی بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن و ده‌رئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كان ده‌ربڕی كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری بكات.