دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی وەرگرتنی ڤیزا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ دامەزراوەکان

هەرێم نیوز
دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، هیچ دامەزراوەیەک بۆی نییە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوای ڤیزا بکات.

 دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێکدا ڕاگەیاند، هیچ دامەزراوەیەكی حكومی مافی ئەوەی نییە بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەی وڵاتانەوە بكات بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ فەرمانبەران.

باسی لەوەشکرد، ئەم بڕیارە پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 15ـی ئەنجوومەنی وەزیران لە 7/8/2019 دەرچووە.

ڕوونیشیکردەوە، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، تاكە لایەنی تایبەتمەندە بەم بابەتە، و پێویستە گشت داواكارییەكان بۆ كاری پێویست ئاراستەی فەرمانگەی ناوبراو بكرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە هەموو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێویستە پابەند بن بە ڕێکارە فەرمییەکان لە پەیوەندیکردن بە نوێنەرایەتییەكان و كونسوڵخانەکانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP