هەرێم نیوز
بەرێوەبەری ناحیەی رۆڤیا ڕایگەیاند، لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى پیاوێک ژنەکەى خۆى کوشت.
مەنهەل موەفەق، بەرێوەبەری ناحیەی رۆڤیا رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لە سەنتەرى ناحیەى رۆڤیا سەربە قەزاى بەردەڕەش روویداوە، پیاوێک لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى ژنەکەى خۆى کوشتووە، پیاوەکە نەیتوانیوە هەڵبێت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
هاوکات، پۆلیسى ئاکرێ رایگەیاند، ژنەکە تەمەنى 24 ساڵە و هاوسەرەکەشى تەمەنى 27 ساڵ بووە، خاوەنى چوار منداڵن، ئێستا تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکى دادى دهۆک و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.