هەرێم نیوز
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کارەبا بۆ بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکەو مەزادخانەکە گەڕێنرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شار بە شێوه‌یه‌كی كاتی کارەبایان بۆ زۆربه‌ی دوكانه‌كانی داره‌سوتاوه‌كه و مەزادخانەکە گه‌ڕانده‌وه، کە نه‌سوتابوون .
جەختی لەوەشکردەوە، به‌هۆی نه‌بونی محەویله‌ی تایبه‌ت به خۆیان له محویله‌ی ژماره ٢١ فیده‌ری ٣٠٣ مساعد ، کارەبایان بۆ هێنرا لە ڕێگەی به‌ستنی چه‌ند به‌ینی لاینی تویست كێبڵ كاره‌بایان پێدراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات دوكانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه لۆدی كه‌م به‌كاربهێنن تا چاره‌سه‌ركردنی كاره‌بای تایبه‌ت به بازاڕی داره‌سوتاوه‌كه بەتەواوی چارەسەر دەکرێت.
دەشڵێت، لە ساتەوەختی ڕوداوی نەخوازراوی بازاڕی دارەسوتاوەکە، تیمەکانی هۆبەی کارەبای ناوەندی شار بێ ماندوبوون و بەردەوام ئامادەییان هەبوە لە شوێنی ڕوداوەکە بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگر و شۆرتی کارەبا.