دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

کەشوهەوا بەتەواوەتی گەرم دەبێت

هەرێم نیوز
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کەشوهەوا بە تەواوی گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

 ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت " زۆپاکانتان هەڵگرنەوە و لە ئێستاوە موبەریدەکانتان حازر بکەن زانیاری کورت سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژانی داهاتوو".

سەبارەت بە باران بارین لە ئێستادا هیچ شەپۆلێکی باران بارین دەرنەکەوتوە و بۆ ماوەێک کەش و هەوا جێگیر ئەبێت".

ئاشکراشیکرد " پێشبینی ئەکرێت لە سبەیدا کاریگەری باراستە هەوای ساردی جەمسەری کۆتای بێت لە سەر ناوچەکانمان هەر بۆیە پلەی گەرمی ٤ بۆ ٧ پلەبەرز دەبێتەوە و تا ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاویەکان ١٠ -١٢پلە بەرز ئەبێتەوە و پارێزگاکان و ناوچە دەشتایەکان ١٦- ١٨ پلە بەرز ئەبێتەوە لە چاو تۆماری ئەمڕۆ.

لەبارەی کەشوهەوای سەنتەری پارێزگاکان، ئاراز جەبار ئەوە دەخاتەڕوو پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٩ تا ٣٣ پلە و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک پله‌ی گەرمی ئەگاتە سەرەوی ٣٣ پلە و کەش و هەواێکی گەرم دروست ئەکات بە تایبەتی لە ناوەڕاتی هەفتەی داهاتوو.

"هەر بۆیە لە سەنتەری شاری هەولێر ناوچەکانی دەوروپشتی شار پارێزگای کەرکوک ئیدارەی گەرمیان پارێزگای موسڵ پێویستان بە ئامێری فێنکەرەوە ئەبێت، پارێزگای سلێمانی و دهۆک و ڕاپەڕین تەنها ئامێری سوکی، فێنکەرەوەتان پێویست ئەبێت".( ئاراز جەبار ریگەیاند).
ناوچە شاخاویەکانیش جارێ پێویستان پێ نابێت و کەش و هەواێکی فێنک ئەبێت.

لە بارەی کەشی رۆژی هەینیەوە، ئەو پسپۆرە تیبینی دەکات کە ڕۆژی هەینی کەش و هەواێکی خۆش و فێنک ئەبێت و ئەتوانن بڕۆنە سەیران، بەڵام هەفتەی داهاتوو ئەگەر باراستەی گەرم بەردەوامی هەبێت ئەوە کەشێکی گەرم دروست ئەبێت و سەیرانێکی خۆش نابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP