هەرێم نیوز
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێک لەسەر دیاردەی تەخت کردنی زەوی گشتی و بەکارهێنانی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 8-4-2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری و بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بۆ سنوری گوندی (گێڵدەرە) توانرا لەسەر دیاردەی تەخت کردن زەوی گشتی و بەکارهێنانی هاووڵاتیەک دەستگیر بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، هاوکات دەستگیراوە بەسەر یەک ئامێری ( حفارە) دا و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە .