دواین هەواڵ

وادەی چو|

کوردستان‌

 پێش 4 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئیمارات و لە ئەبوزەبی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

رۆژی دووشەممە 7ـی 4ی 2025 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه"‌.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: "هه‌ردوو سه‌رۆک پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن".

 هەر ئەمڕۆ چواردەهەمین لوتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی دەستپێدەكات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی دكتۆر محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان، لەپاڵ سەرۆك و وەزیرانی 60 وڵات لە لوتكەكە بەشدارن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP