دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

لەم شوێنانە ئەمشەو بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت

هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و كەركووك بارانی بەخوڕ و تەرزە ببارێت.

 هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "ئێستا هەورەبروسکەی چڕی باراناوی داخیل بە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر و باشووری دهۆک و باكوری كەركووك بووە".

ئەوەشی خستەڕوو، "پێشبینی دەكرێت لە کاتی چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان، تاوەبارانی بەخوڕ و هەوره بروسکە و تەرزە هەیە" .

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی لە كاتێكی دیكەدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندبوو كە پێشبینی دەكرێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران بە بڕ و لە كاتی جیاوازدا ببارێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP