هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی "دروستن" بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت، بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان "هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه ئه‌گه‌رنا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەبووزەبییەوە لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت، ڕایگەیاند: گفتوگۆیەكی جدی لە نیوان ئیمە و یەكێتیدا هەیە، ئەم ماوەیە هەندێ پشوو هەبوون، حەژنی ڕەمەزان و نەورۆزیش تێكەڵ بوون، ئەوە هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی گفتوگۆكان بوو، بەڵام پێم وایە لەسەر ڕێچكەیەكی دروستین بۆ ئەوەی بتوانین حكوومەت پێك بهێنین.
لەبارەی هۆكاری درەنگكەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: هەندێ كێشەی هونەری هەن، بەڵام وەكوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئامادەییەك هەیە بۆ ئەوەی بە زووترین كات نەوت لە بۆرییەوە هەناردەی دەرەوەی بكرێ
په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات، نێچیرڤان بارزانی ڕونیكرده‌وه، "لە کوردستان زیاتر لە هەمو وڵاتانی دیکەی جیهان، پێویستیمان بەوە هەیە، کەرتی تایبەت لەگەڵ حکومەت، دەست لەناو دەست، زیاتر هەرێمی کوردستان ئاوەدان بکەنەوە. ئەگەر سەیری دۆخی کوردستان بکەین لەو کاتەوەی دەستەی وەبەرهێنان دامەزرێنراوە تا ئێستا، دەبینین پێشکەوتنی باش بەدەست هاتوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "نابێت ئەو پێشکەوتنانەی بە دەستهاتون، بەکەمی بزانین ئەم پێشکەوتنانە بەدەست نەدەهاتن، ئەگەر کەرتی تایبەت لەگەڵ حکوومەت نەبوایە، دەمەوێت دەستخۆشییەکی گەرمی دەستەی وەبەرهێنان بکەم کە ڕۆڵێکی گەورەیان لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستاندا هەبوە و تموحمانە، ئەم پێشکەوتنانە زیاتر ببن".
دوو ڕۆژە چواردەهەمین لوتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی دەستیپێکردووە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی دكتۆر محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان، لەپاڵ سەرۆك و وەزیرانی 60 وڵات لە لوتكەكە بەشدارن.