هەرێم نیوز
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بەشی پێشبینی رایدەگەیەنێت، پێشبینى دەکرێ ڕۆژى یەک شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت کە هەندێ جار بۆ سەروی 30 کلم/ک دەبێت و مەودای بینینى ئاسۆیی (7-8)کم دەبێت.
راشیگەیاند: رۆژی دووشەممە نمە بارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم, و لە دوای نیوەڕۆ وە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەبەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.
لە راگەیاندراوەکەشداهاتوە، پێشبینى دەکرێ ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ڕێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێ.