هەرێم نیوز
ئیدارەی ترەمپ ڕوبەڕوی جەنجاڵی سیاسی دەبێتەوە، دوای ئەوەی کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژنامەنوسێک بەبێ ئاگاداری زیادکراوە بۆ چاتێکی گروپی "ناپارێزراو" کە تێیدا بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پلانیان بۆ هێرشی سەربازی لە یەمەن دانابو. دیموکراتەکان داوای لێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ترەمپ دەکەن و ئەویش دەڵێت: ئاگادار نیم.
جاک شومەر، سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، ڕەخنە لە هاوبەشکردنی ڕۆژنامەنووسیک لەو گرووپچاتە، بە بێئاگاداری پلانی جەنگی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی (پێنتاگۆن) دەگرێت و داوای "لێکۆڵینەوەی تەواو" لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین پێشێلکارییەکانی هەواڵگریی سەربازی کە لە مێژووی وڵاتەکەماندا بێوێنەیە. ئەم شکستە، پێویستی بە لێکۆڵینەوەی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن ئەمە ڕووی داوە.
لەلایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا "هیچ سەبارەت بە هاوبەشییپێکردنی ڕۆژنامەنووسێک لەو گرووپچاتەدا نازانم، کە تێیدا بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، باسیان لە هێرشەکانی داهاتوو بۆ سەرحووسییەکانی یەمەن کردووە."
هاوکات، جێفری گۆڵدبێرگ، ڕۆژنامەنوس لە گۆڤاری ئەتڵەنتیک ڕایگەیاندوە، کە زیادکراوە بۆ گروپ چاتێك کە وادیارە جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس و وەزیری بەرگری پیت هێگسێتی تیادا بوه.
ئەو ڕۆژنامەنوسە دەڵێت: پلانی سەربازی نهێنیی بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یاخیبوانی حوسییهكانی بینیوە
وەکوو ئەوەی گۆڵدبێرگ باسی کردووە "لەو گرووپەدا کە ناوی لێ نرابوو 'گرووپی بچووکی حووسییەکان' زانیاریی گرنگ و نهێنی لە نێوان بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ تاوتوێ دەکران. بۆ ماوەیەک هەستم دەکرد هەڵەیەک هەیە و یان ئەگەری هەیە گرووپەکە ساختە بێت یان هاک کرابێت."
گۆڵدبێرگ ئاماژەی بەوەکردوە، کە بەڕێکەوت بوەتە زنجیرەی پەیامەکان، دوای ئەوەی داواکاری پەیوەندی لەلایەن کەسێکەوە پێگەیشتوە کە پێدەچێت مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بێت.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیران ڕۆجەر ویکەر کە کۆماریخوازه، ڕایگەیاند، کە پانێڵەکەی پلانی هەیە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات، بەدڵنیاییەوە جێگهی نیگەرانییە، "پێدەچێت به هەڵە ئهنجامدرابێت".