هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆردوومانی دوو سه‌ربازگه‌یان له پارێزگای حومس له سووریا كرد.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوو بنکەی سەربازی سووریایان لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا بۆمباران کردووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد "دوو بنکەکە هێزی سەربازییان تێدا بووە." لە بەیاننامەیەکیش دا ڕایگەیاندووە، ئەو دوو بنکەیە بریتین لە "تەدمور و تی 4."
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرەتای هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر پردی موخەیبەر لە ناوچەی حەوش سەید عەلی لە لادێکانی حومس، لەسەر سنووری سووریا و لوبنان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سوپای ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شوێنانه به‌رده‌وام ده‌بێ كه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ گیانی هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا سووریا هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئیسرائیل بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێكی سووریا و ئیسرائیل له‌زاری به‌رپرسه‌كانیه‌وه چه‌ندین جار قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سووریا تونده‌ڕه‌ون و ئه‌و هێرشانه‌شیان وه‌ڵامه بۆ نه‌یاره‌كانیان.