دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ئێران لەڕێگەی عوممانەوە وەڵامی نامەکەی ترەمپی دایەوە

هەرێم نیوز

عەباسی عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە تاران ڕۆژی چوارشەممە وەڵامی فەرمیی خۆی بۆ نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە ناردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە نامەکەدا هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دۆخی ئێستا و وەڵامێک بۆ ناوەڕۆکی نامەکەی ترامپ لەخۆ گرتووە.

عێراقچی جەختی لەوە کردووەتەوە کە سیاسەتی ئێران ئەوەیە کە "هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ ناکات لەژێر گوشار و هەڕەشەی سەربازیدا"، بەڵام هێشتا دانوستانی ناڕاستەوخۆ بەردەوامە، کە بە وتەی ئەو لە حکومەتەکانی پێشووشدا ئەم شێوازی ناڕاستەوخۆیە پەیڕەو کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP