دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ بۆ سەرۆکی میسڕ: دەبێت ئاوارەکانی غەززە لە بیابانی سینا نیشتەجێ بکرێن

هەرێم نیوز
دۆناڵد تڕەمپ کۆتا ئاگادارکردنەوەی بۆ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ ناردووە، کە دەبێت ئاوارەکانی غەزە لە بیابانی سینا نیشتەجێ بکات.

 دوای کۆبوونەوەی شێخ تەحنوون بن زاید ئالنەهیان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیماڕات و دۆناڵد تڕەمپ لە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا ئیسڕائیلییەکان پەیامێکی دۆناڵد تڕمپ بۆ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ ئاشکرا دەکەن.

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ڕایگەیاندووە، کە دۆناڵد تڕەمپ (ئۆڵتیماتیۆم/ کۆتا ئاگادارکردنەوە)ی بۆ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ ناردووە، کە دەبێت ئاوارەکانی غەزە لە بیابانی سینا نیشتەجێ بکات.

بە گوێرەی زانیاری ڕۆژنامەکە، لە پەیامەکەدا هاتووە، کە دەبێت میسڕ نزیکە ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار ئاوارەی غەزە لە بیابانی سینا نیشتەجێ بکات، لەبەرامبەردا مانگانە خەرجی ئەو ئاوارانە دەدرێت بە میسڕ، هاوکات هاوکارییەکانی میسڕیش لە بوودجەی ئەمریکا زیاد دەکرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر میسڕ بە داواکارییەکە ڕازی نەبێت، ئەوا سەرجەم هاوکارییەکان لە لایەن وەزارەتی بەرگری و خەزێنەی ئەمریکاوە دەبڕدرێن.

هەر بە پێی زانیاری ڕۆژنامەکە، میسڕ لەو دۆخە ئابوورییە خراپەیدا ناتوانێت داواکارییەی سەرۆکی ئەمریکا ڕەتبکاتەوە، بەڵام سیسی دەیەوێت کەمێکیتر سەقفی هاوکارییەکان لە لایەن ئەمریکاوە بەرزبکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت پێش بەو قەیرانە قوڕسەی لە وڵاتەکەیدا هەیە بگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP