هەرێم نیوز
کەمال خەرازی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران هێشتا سەرجەم ڕێگاکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە و ئامادەیە بەناڕاستەوخۆ دانوستان بکات.
خەرازی ڕایگەیاند کە تاران ئامادەیە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنی بەرامبەر و ڕاگەیاندنی مەرجەکانی و بڕیاردانی گونجاو".
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا وەڵامی نەرێنییان داوەتەوە بۆ هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کە ڕایگەیاند کە تاران یان دەبێت ڕازی بێت یان ڕووبەڕووی دەرئەنجامی سەربازی ببێتەوە.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، پەیامەکانی دۆناڵد ترەمپی بە "فێڵ" ناوبرد و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرەتا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان تا ئەو کاتەی سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی ئەمریکا بەردەوام بێت، مومکین نییە.