دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ئەردۆغان: نەورۆزی ئەمساڵ بە جۆش و خرۆشیەوە ئاهەنگەکانى بەڕێوەچوو

هەرێم نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، نەورۆزە ئەمساڵ خۆشبوو بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگەکانى نەورۆز بەڕێوەچوون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەى نەورۆزەوە ڕایگەیاندووە، ئارەزوو دەکەین نەورۆز وەکو سیمبولی برایەتیی گەلەکەمان و وەکو جەژنێکی فەرمی پیرۆزبکرێت. لە لووتکەی داهاتوودا پێشنیاز دەکەین نەورۆز وەکو یادی هاوبەش و رۆژی پیرۆزبایی جیهانیی تورک پەسند بکرێت.

هەر لەبارەی نەورۆز و رەخنەکانی جەهەپە لە ئاهەنگەکان، ئەردۆغان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ چەند دیمەنێکی ئاهەنگەکانی نەورۆز نین، بەڵام ئەمە مانادارە کە ئاهەنگەکانی ئەم ساڵ بێ گرژی بەڕێوەچوون. پۆلیسێکمان لە گیرفانی خۆی پەشمەکی لە هاووڵاتییەکی خاوەنپێداویستى تایبەت کڕیوە و بەسەر منداڵاندا دابەشی کردووە، ئەمە لەلایەن بەرپرسانی ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی (جەهەپە) بووەتە جێی رەخنە.

دەشڵێت (جەهەپە) کێشەیان لەگەڵ ئەوە نییە حەوشی مزگەوتی میژوویی بکرێتە مەیخانە، بەڵام دابەشکردنی پەشمەک لە جەژنی نەورۆز ناڕەحەتیان دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP