هەرێم نیوز
دادگای ئیستانبۆڵ بە تاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبۆڵ دەرکرد.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی توركیا، ئەکره‌م ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئیستانبوڵ به بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی توركیا دەستگیرکراوه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینەوەکانی "گەندەڵی" دژی ناوبراو ڕەوانەی ئەویش کرا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئیمامئۆغڵو تۆمه‌تباركراوه به بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی تاوانکاری، ئەندامبون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاری، وەرگرتنی بەرتیل، دەستخستنی نایاسایی زانیارییە کەسییەکان و ساختەکاریی و هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-ی توركی، دوابەدوای ڕێکارەکان لە بنکەی پۆلیس، ڕێکارەکانی ده‌ستگیركردنی ئیمامئۆغڵو و تۆمەتبارەکان كه ژماره‌یان 91 كه‌سه کە له‌گه‌ڵیدا ده‌ستگیركراون ڕەوانەی دادگای ئیستانبوڵ کران لە چاغلایان و بڕیاردراوە بە زیندانیکردنیان.