دواین هەواڵ

جیهان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

بزووتنەوەی فەتح داوا لە حەماس دەکات دەستبەردارى دەسەڵات بێت

هەرێم نیوز

بزووتنەوەى فەتحى فەڵەستینى، داوا لە بزووتنەوەى حـ.ـەماس دەکات دەستبەردارى دەسەڵات بێت.

بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستینی ناسراو بە فەتح، کە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی، رابەرایەتی دەکات، داوای لە بزووتنەوەی حـ.ـەماس کرد، لەپێناو پارێزگارییکردن لەمانەوەی فەڵەستینییەکان لە غەززە، لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو ناوچەیە دووربکەوێتەوە.

مونزیر حایک، وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح لە کەرتى غەززە رایگەیاند، جەنگی ئێستای ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانە بە بوون و مانەوەی فەڵەستینییەکان لەغەززە، لەبەرئەوە پێویستە حـ.ـەماس لە گۆڕەپانى سیاسی و حکومەتی غەززە دوورکەوێتەوە.

وتەبێژەکەی فەتح لە غەززە راشیگەیاند، پێویستە حـ.ـەماس بڕیاری ئازایانە لەبارەی غەززە و ژن و منداڵی ئەو کەرتە گرنگەی فەڵەستینەوە بدات و میهرەبانیی پیشانبدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP