هەرێم نیوز
رۆژنامه‌ی (ئێل فۆلیۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی نووسراو له جیهاندا كه به ته‌واوه‌تی له ڕێگه‌ی ژیری ده‌ستكرده‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه، چاپ كرا.
رۆژنامەی"ئل فۆلیۆ"ی رۆژانەی ئیتاڵیا، پەردەی لەسەر یەکەم رۆژنامەی چاپکراوی جیهانی لادا، کە بە تەواوی پشتی بە ژیری دەستکرد (AI) بەستووە، بەبێ هیچ بەشدارییەكی هەواڵنوسان.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بۆ ماوه‌ی مانگێك وه‌كوو تێست رۆژنامه‌یه‌ك كه له چوار لاپه‌ڕه پێكدێ چاپ ده‌كرێ كه به ته‌واوه‌تی پشت به ژیریی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێ به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌قلیدی كه پێكدێ له ده لاپه‌ڕه به نرخی 1.8 یۆرۆ ده‌فرۆشرێت.
سیستەمەکانی ژیری دەستكرد ئەركی نوسینی وتار‌و دانانی ناونیشان و پوختەكردن ئەنجامدەدەن و گرنگترین كورتەی وەرگیراوی بابەتەکان هەڵدەبژێرن بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ لەو رۆژنامە ئەزمونیە، کە لە ژێر ناوی "Il Folio AI" بڵاودەکرێتەوە.
تیمی سەرنوسەری رۆژنامە ئیتاڵییەکە لەبارەی بیرۆکەکەیانەوە ئاماژەیان بەوەكردووە، ئێمە تەنها پرسیار لە سیستەمی ژیری دەستكرد دەکەین، دواتر هەموو وەڵامەکان دەخوێنینەوە، ئامانجمان گواستنەوەی تەکنیکەکانی ژیری دەستكردە لە چوارچێوەیەکی تیۆریەوە بۆ بەکارهێنانی پراکتیکی لە جیهانی رۆژنامەگەریدا.