هەرێم نیوز
حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، مەرجی تەمەن بهسهر حاجییاندا جێبهجێدهكات و بەگوێرەی رێکارە نوێیەکان.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هەمیشە کاری لەسەر گرنگیدان بە بەساڵاچووان کردووە لە پێدانی کورسییەکانی حەج و خراونەتە پێشەوە، بەڵام بڕیارەکەی ئەم دواییەی سعودیە، چاوەڕواننەکراو بووە.
دەشڵێت" ناچارن بەگوێرەی یاسا پابەندی بڕیارەکە بن، چونكە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دەبێت جێبەجێی بكەن".
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥، حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند" مەرجی تەمەن بهسهر حاجییاندا جێبهجێدهكات و بەگوێرەی رێکارە نوێیەکان، لە هەموو عێراق تەنیا ٧٪ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٧٠ ساڵە، دەتوانن حەج بکەن".
لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە" ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لەکۆی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٧٠ ساڵە، تەنیا ٣٥٨ـیان دەتوانن حەج بکەن و ببنە حاجی و ئەوانی دیکە دواخستنی ناچارییان بۆ دهكرێت بۆ حهجی ٢٠٢٦".