هەرێم نیوز
ڕێوڕهسمی ڕاگهیاندنی پێكهێنانی حكوومهتی ڕاگوزهری سووریا به ئامادهبوونی ئهحمهد شهرع، سهرۆكی قۆناغی ڕاگوزهری ئهو وڵاته له دیمهشق دهستی پێكرد شهرع ڕایگهیاند، سوورییهكان لهدایكبوونی قۆناغێكی نوێ دهبینن؛ هاوكات ناوی وهزیرهكانی كابینهكهش ئاشكرا كرا.
ڕۆژی شهممه، ئهحمهد شهرع، سهرۆكی قۆناغی ڕاگوزهری سووریا له ڕێوڕهسمی ڕاگهیاندنی پێكهێنانی حكوومهتی ڕاگوزهریدا ڕایگهیاند، سوورییهكان له سهروبهندی قۆناغێكی مێژووییدان له ڕهوتی نیشتمانییاندا.
لە وتارێکدا کە لە میانی مەراسیمی ڕاگەیاندنی حکومەت پێشکەشی کرد، ئەحمەد شەرع جەختی لە خواستی خۆی بۆ "بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر" کردەوە.
وەزیرەکانی کابینە نوێیەکەی سوریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لە بەردەم ئەحمەد شەرع سوێندی دەستورییان خوارد، هەریەکە لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و محەڕەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا،کە هەردوکیان نزیکن لە سەرۆک کۆماری کاتییەوە لە شوینی خۆیان مانەوە.
ئەنەس خەتاب، بەرپرسی زانیاری گشتی کە نزیکە لە شەرع، کرایە وەزیری ناوخۆ و هیند قەببات، مەسیحی و نەیاری بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو، وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار دەستنیشانکرا.
-پێکهێنانی حکومەتی نوێی کاتی سوریا بەم شێوەیەیە:
- ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە
- مەرحەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری
- ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ
- مەزهەر ئەلوەیس، وەزیری داد محەمەد
- ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقاف
- مەروان ئەلحەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا
- هیند قەبووت وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار
- محەمەد بەشیر وەزارەتی وزە
- محەمەد جسر بارنیا، وەزیری دارایی
- نیدال الشار، وەزیری ئابوری
- موساب نەزال ئەلعەلی، وەزیری تەندروستی
- محەمەد ئەنجارانی، وەزیری کارگێڕی ناوخۆیی و ژینگە
- ڕائید الصالح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەسات
- عەبدولسەلام حەیکل, وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری
- ئەمجەد بەدر, وەزیری کشتوکاڵ
- محەمەد عەبدولڕەحمان تورکۆ, وەزیری پەروەردە
- مستەفا عەبدولڕەزاق, وەزیری کارە گشتیەکان و نیشتەجێکردن
- محەمەد یاسین صالح, وەزیری ڕۆشنبیری
- محەمەد ئەلحەمید, وەزیری وەرزش و لاوان
- مازن ئەلسەلحانی, وەزیری گەشتوگوزار
- محەمەد سکاف, وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی
- یەعراب بەدر, گواستنەوە و گەیاندن
- حەمزە مستەفا, وەزیری ڕاگەیاندن