دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەیەدە و ئەنەكەسە بۆ یەكڕیزیی كوردە

هەرێم نیوز
مەزڵووم عەبدی، رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەیەدە و ئەنەكەسە بۆ جێبەجێكردنی یەكڕیزیی كورد.

 مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە پەیامێكیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەی پارتی كوردی پەیەدە و ئەنەكەسە بۆ دیاریكردنی پلانێكی هاوبەش و یەكخستنەوەی هێڵی كوردی لە قۆناغی ئێستادا، هەڵوێست و بۆچوونی هەردوولا مایەی دڵخۆشی بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبوونەوەكەی پەیەدە و ئەنەكەسە و یەكەمین هەنگاوی زنجیرەیەك كۆبوونەوە بوو بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزیی كورد و بۆ بەدیهێنانی سوریایەكی هەمەچەشن و دیموكراسی كە مافی هەموو لایەك مسۆگەر بكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP