دواین هەواڵ

ئۆجەلان:|

کوردستان‌

 18/03/2025

ئەو کەسەی بەمەبەست چەند بارهەڵگرێکی سووتاندبوو دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو كەسەیەیان دەستگیركردووە كە لە كەلار بە مەبەست چەند  بارهەڵگرێكی سوتاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە نزیک شارەوانی شارۆچكەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سوتا، هەروەها ئەمڕۆ سێشەمەش لە گەڕەکی ئەندازیاران و گەڕەکی ئازادی  تەنکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگر سوتان، دەستبەجی مەفرەزەی پۆلیسی کەلار دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوود بینین لە کامێراكانی چاودێری، توانرا تۆمەتباری سوتاندنی بارهەڵگرەكان دەستگیر بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، كە تۆمەتبارەكە ناوی (ب. ف. ح)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2007ـە.

پۆلیسی گەرمیان جەختیشی كردەوە كە ئێستا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەكانیش لەسەر ڕووداوەکان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP