هەرێم نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە "هێرشی دەستبەجێ و بەهێز بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدەن".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ "پێشێلکارییە دووبارەکانی حەماس بۆ ئاگربەستی غەززە".
ئەم فەرمانە دوای چەند کاتژمێر لە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری کەرتی غەززە دەرچووە. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە تووڕەیی گشتی لە ئیسرائیل لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی زیاتری حەماس لەوان گەڕانەوەی بارمتەکان.
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، گەڕاندنەوەی تەرمی سەربازێکی ئیسرائیلی کە بە بارمتە گیرابوو، کە بڕیاربوو ئەمشەو ئەنجام بدرێت، دواخستووە، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە.