هەرێم نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکەن.
هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەچنە سلێمانی و بانگەشەیەكی هێمن لەوێش بۆ پارتی دەست پێ دەكەن.
وتیشی، ئەمڕۆ 25ی ئۆكتۆبەرە و تا رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو كە بانگەشە کۆتای دێت جێگرانی سەرۆكی پارتی دەچنە سلێمانی و بانگەشە دەست پێ دەكەن، هەر وایش پێشنیار كراوە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی حزبەكەوە.