هەرێم نیوز
هەسەدە رایدەگەیەنێت، لە رێگەی گروپە چەکدارەکانەوە بە چەکی (ئار پی جی) لە رۆژهەڵاتی دێرەزور هێرشیانکراوەتە سەر، ئاماژە بەوەشدەکەن هێرشەکە بێ زیانی گیانیی بووە و وەڵامی گونجاویان داوەتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات، درەنگانێکی شەوی رابردوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ لە پێگەکانی کەناری رۆژئاوای رووباری فوراتەوە، بە ئار پی جی هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان، لە گوندی ئەبو حەمام لە لادێی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە و هێزەکانیان بە تەواوەتی وەڵامیان داونەتەوە و هێرشبەرەکانیان کردوەتە ئامانج.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ناوچەکە ئێستا ئارامە و هێزەکانیان دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و بەردەوام لە ئامادە باشیدان بۆ پاراستنی دانیشتوان و سەقامگیری ناوچەکە.