دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دینارەکەی ڕادەستی بەغداد کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە پشکی حکومەتی فیدراڵییان لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئابی رابردوو رادەست کردووە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئابی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP