هەرێم نیوز
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەمرۆ سێشه‌ممه، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا ده‌نێرین و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ده‌ست ده‌كات به خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له لێدوانێكدا وتی، بڕیاره ئەمرۆ سێشه‌ممه داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه 120 ملیار دیناره بۆ به‌غدا بنێردێت.
وتیشی، دوێنێ میزان موراجه‌عه‌ی مانگی هه‌شت نێردراوه بۆ به‌غدا. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ قسه‌مان كردوه، بڕیاره له‌م یه‌ك دو رۆژه‌دا موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا پێی وتون داهاتی ناوخۆ بنێرن تا ئێمه موچه خه‌رج بكه‌ین، ئومێد سه‌باح وتی، به‌ڵێ. من خۆم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌م كردوه‌و موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌م نزیكانه خه‌رج ده‌كه‌ن و 120 ملیار دیناره‌كه‌ش ئاماده‌یه‌و ئەمرۆ ده‌ینێرین.
هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 48 ملیار دینار داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر نێردراوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتی هەولێر و دهۆک کە کۆی گشتی دەکاتە 120 دینار رادەستی بەغدا بکرێت.