هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی و گەردوونی كورد ڕایگەیاند، ڕەمەزان 29 ڕۆژە و ڕۆژی یەك شەممە 30ی ئازار دەبێتە جەژن.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بینینی مانگ له ٢٨ی٣ی٢٠٢٥ زۆر ئه‌سته‌مه له كاتێكدا قه‌باره‌ی مانگ 1% چونكه ئه‌وكات كاتژمێر 3:27 خوله‌كی ئێواره خۆر ئاواده‌بێت و به‌مه‌ش مانگ نابینرێت و هه‌روه‌ها ٢٩ی٣یش مانگ نابینرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دره‌نگانی شه‌وی ٢٩ی ئازار هیلالی تازه له‌دایك ده‌بێت و ڕۆژی ٣٠ی مانگ قه‌باره‌ی مانگ 2% و به‌چاوی ئاسایی له ئاسمان ده‌بینرێت و دیمه‌نێكی جوانیشی هه‌یه.
باسی لەوەشکرد، ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ٢٩ ڕۆژه و ڕۆژی شەممە ٢٩ی٣ی٢٠٢٥ ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و ٣٠ی٣ی٢٠٢٥ كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.