هەرێم نیوز
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، هەر کۆمپانیایەک تابلۆی و ریکلامی بازرگانیان بە ستونەکانی کارەبا هەڵواسیوە لێنەکاتەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژهەڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و دوکان شوێنە بازرگانییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە، کە تابلۆی ریکلامی بازرگانیان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە.
ئاشکراشیکرد، دەبێت لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (10) رۆژ سەرجەم تابلۆی ریکڵامی بازرگانییەکان لێبکەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن ریکلامەکە دەگیرێتەبەر .