هەرێم نیوز
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و خابوور راگیرا.
بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە دەروازەی خابوور بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستەمی پاسپۆرتدا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و خابوور راگیرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە تەكنیكییەكان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن لە پێناو ئەوەی بەخێرایی ئەو كێشە تەكنیكییە چارەسەربكەن.