دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە هەنگاوی یەکەمە بۆ پێکهێنانی یەکڕیزیی کوردی

هەرێم نیوز

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕیگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی  پەیەدە و ئه‌نه‌كه‌سه‌ یەکەمین هەنگاوی زنجیرەیەک کۆبونەوە بو بۆ جێبەجێکردنی یەکڕیزی کورد، "هەڵوێست و بۆچونی هەردولا مایەی دڵخۆشی بو".

مەزڵوم كۆبانێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" بڵاویكرده‌وه‌، "ئەمڕۆ هەردولاى پارتی كوردی پەیەدە و ئەنەکەسە کۆبونەوە بۆ دیاریکردنى پلانێکى هاوبەش و یەکخستنەوەى هێڵی کوردى لە قۆناغى ئێستادا، هەڵوێست و بۆچونی هەردولا مایەی دڵخۆشی بو". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌ و ئه‌نه‌كه‌سه‌ و یەکەمین هەنگاوی زنجیرەیەک کۆبونەوە بو بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی کورد، "بۆ بەدیهێنانی سوریایەکی هەمەچەشن و دیموکراسی، کە مافی هەمو گروپەکان مسۆگەر بێت، ئێمە بڕیارمانداوە لەم گفتوگۆیەدا سەرکەوتو بین". 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ENKS)  لە شاری حەسەكە بەڕێوەچو، هەروەها مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بەشداری کۆبونەوەکە بو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP