دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتووچۆی ڕاپەڕین شۆفێران سزادەدت ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەیان بەشێوەی لار ڕابگرن

هەرێم نیوز
هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات و ئۆتۆمبێلەکەی بەشێوەی لار رابگرێت سزای یاسایی دەدرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رێنماییەکی نوێی بۆ ئەو شۆفێرانە دەرکرد کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر رێگەی گەڕەکی نەورۆز بۆ رانیە رادەگرن و دەبێت راگرتنەکە بەشێوەی رێک بێت.

رێنماییەکە لە ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025ـەوە لە شەو و رۆژدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ هەردوو سایدی شەقامی گەڕەکی نەورۆز بۆ رانیە.

هاتوچۆی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت لەکاتی راگرتنی ئۆتۆبێلەکانیان بەشێوەی رێک، چواری دابگیرسێنن و راگرتنەکەیان کاتی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنەکە هاوشـێوەی سەنتەری بازاڕی رانیە بێت، کە گوزارشتە لە راگرتنی کاتی، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات و ئۆتۆمبێلەکەی بەشێوەی لار رابگرێت، تووچی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP