دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری ئەوقافی هەرێم: کاتی ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزان کەمناکەینەوە

هەرێم نیوز
پشتیوان سادق ڕایگەیاند، کاتی ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزان کەمناکرێتەوە چونکە جائیز نییە.

 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "کاتی ڕۆژووگرت لە مانگی ڕەمەزان کەم ناکرێتەوە شتی وا نابێت بە هیچ جۆرێک و لە رووی شەرعەوە دروست نییە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، حەمەد بن سەلمان، جێنشینی عەرەبستانی سعودیە، رایگەیاندبوو، لە ساڵی ئایندەوە ماوەی رۆژووگرتنی موسڵمانان چەند کاتژمێرێک کەم دەکەنەوە.

ئەوەش خستەڕوو، لەجیاتی بانگی مەغریب، رۆژووشکاندن (الافطار) لەگەڵ بانگی عەسردا دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP