هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی بەنگلادیشی بە فێڵ پلانی داناوە خۆی بفڕێنن هەر بەم هۆیەوە دەستگیرکرا.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵمان پێگەیشت سەبارەت بە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی لە شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە ئەمە سیناریۆی خۆیان بووە.
باسی لەوەشکرد، بەوەی کە یەکێک لەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیانە داوای لە خێزانەکەی کردووە بڕی (12 هەزار دۆلار)ی بۆ بنێرنەوە بۆ دانەوەی قەرز بە هاوڕێکانی، بەڵام خێزانەکەی ڕازی نەبووە، بۆیە ئەویش هەڵساوە بە دانانی سیناریۆیەک و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساختەی تۆمار کردووە کە گوایە ئەشکەنجە دەدرێت و بەبارمتە گیراوە، گرتەکەشی ناردووە بۆ خێزانەکەی بۆئەوەی داوا بکەن لەو کەسەی کە بەبارمتەیان گرتووە، تا بڕی پارەکە نەنێرن، ئازاد ناکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەمە سیناریۆیە، بۆیە لە ئێستادا خۆی و هاوڕێکانی بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.