هەرێم نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەست بەسەر (18) سەتڵی گەورە ماستی بەسەرچودا دەگرن کە بڕەکەی زیاتر لە (300) کیلۆگرامە و خاوەنەکەی بەنیازبوە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوی دەبەن.
لەراپۆرتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتوە؛ بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنەکان دەستیان بەسەر (324) کیلۆگرام ماستی بەسەراجودا گرتوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە لەبازاڕەکاندا و لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکەنەوە.
لەسەر جۆری ماستەکە، راپۆرتی لیژنەکان ئاشکرایکردوە؛ ماستەکە لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە هێنراوە و لە (مانگی 2ـی 2025)ـەوە بەسەر چوە، بەڵام خاوەنەکەی بەنیازبوە بەهاوڵاتیانی بیفرۆشێت.
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماستە بەسەرچوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.