دواین هەواڵ

عێراق‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان وەزیری بەرگری ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرابوو

هەرێم نیوز
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر حوسییەکان

نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سه رۆک وه زیران به ڕێز محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وه زیری بەرگری ئەمریکاوە پێگه یشت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له لایه ن وەزیری به رگری ئه مه ریکا به ڕێز پیت هیگسێت پێگه یشت که تێیدا لێکۆڵینەوە له سه بارەت به هەماهەنگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه مه ریکا و بەرژەوەندی هاوبەشیان له سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکه دا کرا

جەختی لەوەشکردەوە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا پێداچوونەوە بە پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی یەمەنی باس کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەگەر هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا ڕانەگیرێت و کاریگەری لەسەر دەریای سوور نەبێت.

ئاشکراشیکرد، لای خۆیەوە سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە هێورکردنەوە و دیالۆگ دوو ڕێگای ئارامکەرەوەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ناوچەیەکی هەستیار و گرنگی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دڵنیایە لەوەی کە ئەم بۆچوونە کاریگەری هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP