هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێدا گرتووە کە بڕی یەک تۆن و 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە و لە سووریاوە لەڕێگەی تورکیاوە هاتۆتە ناو خاکی عێراق.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سعوودیەوە زانیارییان پێگەیشت لەسەر بارهەڵگرێک کە ماددەی هۆشبەری تێدایە.
ئەو وتیشی: لەسەر بڕیاری دادگای ڕەسافە و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانی، دەستیان بەسەر بارهەڵگرەکەدا گرت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بارهەڵگرەکە لە سووریاوە بە خاکی تورکیادا هاتووەتە عێراق و تۆنێک و 100 کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆنی پێ بووە.
لە پاڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرەی ماددەی هۆشبەر، ئەوانەشی تێوەگلاون دەستگیرکران و تۆڕەکەیان هەڵوەشێنرایەوە.