دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی مەسروور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

هەرێم نیوز
مەسروور بارزانی ڕایگەیاند، لەگەل بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەممان کرد.

 یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد و گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد."

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوولامان کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025،  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP