دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

پیرمام؛ کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەستیپێکرد

هەرێم نیوز 

کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومەت لە پیرمام دەستپێکرد. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-3-2025 بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە پیرمام.

دوێنێش نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە ١٦ ی ٣ ی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

راشیگەیاند، کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان، پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP