دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوسەری جێگری خەلیفەی داعـ.ـش دەستگیردەکرێت

هەرێم نیوز 

سێنتکۆم رایگەیاند، "ئوم حوسێن" هاوسەری  ئەبو خەدیجە جێگری خەلیفەی داعـ.ـشیان دەستگیر کردووە. 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری هەواڵگری و ئاسایشی عێراق 'ئوم حوسێن'، هاوسەری ئەبو خەدیجە، جێگری خەلیفەی داعـ.ـش دەستگیر کرا.

ئەوەش هاتووە، ئوم حوسێن ئەندامێکی کارای داعـ.ـش بووە، هاوکات دوو ئەندامی دیکەش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیر کراون.

هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا هانی هێزەکانی عێراق دەدات لە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام بن بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی داعـ.ـش و دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی لە ناوچەکەدا.

راشیگەیاندووە، سێنتکۆم بە هاوکاری هاوبەشەکانی و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی داعـ.ـش.

هەینی 14ی 3ی 2025 سەرۆکى ئەمەریکا و فەرماندەیی ناوەندى وڵاتەکە، کوشتنى ئەبو خەدیجە، جێگرى خەلیفەى داعـ.ـش-یان راگەیاند؛ ترەمپیش لەوبارەیەوە وتی: بە هەماهەنگى لەگەڵ هێزەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان ژیانە نەگبەتەکەى کۆتاییهات. 

عەبدوڵڵا مەکی ناسراو بە ئەبو خەدیجە، لە ماوەی کارکردنییدا لەگەڵ رێکخراوی داعـ.ـش ، چەندین پۆستی باڵای هەبووە لەوانە، جێگری خەلیفەی داعش، والی عێراق و سووریا و بەرپرسی نووسینگەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە.

لە 9ـی حوزەیرانی ساڵی 2023دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خستیە نێو لیستی تیرۆرەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP