دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

تەقینەوەی بەهێز لە سووریا ڕوویدا

هەرێم نیوز 

تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی ڕەمل لە باشووری شاری لازقییەی سووریا ڕوویدا و پارێزگای لازقییە دەڵێت، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بریندارن

ئەمڕۆ شەممە 15ـی 3ی 2025، ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی رەمل لە باشووری شاری لازقییەی سووریا ڕووی دا و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.

پارێزگای لازقییە رایگەیاند، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بریندارن. 

لای خۆیەوە بەرگریی شارستانی سووریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت: بەهۆی تەقینەوەکە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی خاپوور بووە و ژمارەیەک هاووڵاتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە، تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی ڕزگارکردنیان دان.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای لازقییە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی تەقینەوەکە تا ئێستا 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12ـی دیکەش بریندرابوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا ماون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP