دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: کاتێک ئیسلامیە توندڕەوەكان کۆنترۆڵی وڵاتێک دەکەن کەمایەتییەکان لەناو دەچن

هەرێم نیوز

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی تووند لە حکومەتی نوێی سوریا دەگرێت و ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە ڕەتدەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی تووند لە حکومەتی نوێی سوریا دەگرێت لەسەر پاراستنی کەمینەکان لە سووریا و ناردنی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ سووریا ڕەتدەکاتەوە.

وتیشی: ئەوەی لەو وڵاتە روویدا ئابڕوبەری بوو، وەك ئاماژەیەك بۆ كۆمەڵكوژییە عەلەوییەكانەوە لە ناوچە كەناراوەكانی سوریا.

دی ڤانس ئاماژەی بەوەكرد، کاتێک ئیسلامیە توندڕەوەكان کۆنترۆڵی وڵاتێک دەکەن، کەمایەتییەکان لەناو دەچن، لەوانەش کەمینەی مەسیحی.

وتیشی، پێویستە لەبیرمان بێت لە سوریا مامەڵە لەگەڵ کێدا دەکەین، هەروەها دەبێت پاراستنی ئەو پێکهاتە مێژووییانە مسۆگەر بکەین.

جەختیشكرد لەوەی، هێزلە سوریا بڵاوەپێناكەن، بەڵام لەرووی دیپلۆماسی و ئابورییەوە توانای زۆر شتمان هەیە بۆ پاراستنی بەشێک لەو گروپانە لە سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP